عێراق.. مردن به كۆرۆنا ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆماركرد
ئه‌مڕۆش زیاتر له 5 هه‌زار و 300 كه‌سی دیكه تووشی په‌تاكه بوون و زیاتر له 80 هه‌زاریش له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 36 هه‌زار و 226 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 5 هه‌زار و 379 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه. زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی ئه‌مڕۆش له ناوچه‌ی روسافه‌ی شاری به‌غدا تۆماركرا، كه بریتییه له 925 حاڵه‌ت.
وه‌ك له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 40 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه بۆ ئه‌كه‌م جاره ئه‌و ژماره‌یه‌ی مردن به‌هۆی په‌تاكه تۆماربكرێت.
هاوكات 5 هه‌زار و 17 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته 868 هه‌زار و 200 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 14 هه‌زار و 430 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، 773 هه‌زار و 232 كه‌سیش به رێژه‌ی 89.1% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 80 هه‌زار و 538 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 481 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
H.B