هاتووچۆی گه‌شتیاری ده‌روازه‌ی سنووریی په‌روێزخان ده‌ستیپێكرده‌وه
به‌هۆی یادی عاشوراوه بۆ ماوه‌ی 5 رۆژ هاتووچۆ راگیرابوو
K24 - هه‌ولێر:
کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان رایگه‌یاند، دوای ئەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران هاتووچۆی گەشتیاریی لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە راگرت، ئەمڕۆ شه‌ممه (21ی ئاب/ ئۆگه‌ستی 2021) هاتووچۆی گەشتیاریی لەڕێگەی دەروازەکەوە دەستیپێکردەوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌روازه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، بەهۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی و گەشتیاری ئێرانی دەیانویست بەمەبەستی زیارەت و بەشداریکردن لەیادی عاشورا بەبێ ڤیزا بێنە هەرێمی کوردستان و لەوێشەوە بچنە کەربەلا و شارەکانی دیكه‌ی عێراق، کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئێوارەی 16ی ئه‌م مانگه‌وه هاتووچۆی گەشتیاریی لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە راگرتووە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، لەئێستادا گەشتکردن لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە دەستیپێکردووهتەوە و گەشتیاران دەتوانن بەڤیزا لەڕێگەی دەروازەکەوە سەردانی وڵاتی ئێران بکەن.
د.ی