ئۆباما ده‌سه‌ڵاتی زیاتر ده‌داته سه‌ربازانی له ئه‌فغانستان
به فه‌رمانی ئۆباما رۆڵی سوپای ئه‌مریكا له شه‌ری دژی تاڵیبان زیاتر ده‌بێت.
K24 – هه‌ولێر
باراك ئۆباما سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ده‌سه‌ڵاتی زیاتر ده‌داته سوپای وڵاته‌كه‌ی بۆ شه‌ری دژی تاڵیبان و یارمه‌تیدانی هێزه‌كانی ئه‌فغانی.
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌ی به‌رگری ئه‌مریكا به ئاژانسی رۆیته‌رز رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه ئۆباما به سوپا داوه، رێگه به به‌كارهێنانی هێزی زیاتری هه‌وایی له ئه‌فغانستان ده‌درێت، به‌تایبه‌تی پشتگیری هه‌وایی.
به‌رپرسه‌كه‌ی پێنتاگۆن كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، وتی ئه‌وه فه‌رمانێكی نهێنی نییه بۆ به ئامانجكردنی تاڵیبان.
فه‌رمانی ئۆباما، پێناسه‌یه‌كی نوێ بۆ رۆڵی پشتیوانیی ئه‌مریكا له شه‌ری ئه‌فغانستان به‌دوای خۆیدا هێناوه كه زیاتر له ساڵیكه هێزه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی به‌شداری راسته‌وخۆ له شه‌ردا ناكه‌ن و ئه‌و ئه‌ركه‌یان به هێزه‌كانی ئه‌فغانی سپاردووه.
فه‌رمانی ئۆباما له كاتێكدایه كه بڕیاره ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان له 9،800 كه‌سه‌وه بۆ 5،500 كه‌س له ساڵی 2017 كه‌م بكرێنه‌وه.