ته‌قه له په‌رله‌مانتارێكی به‌ریتانیا كرا
K24 - هه‌ولێر:
خانمه په‌رله‌منتارێكی به‌ریتانیا له باكووری ئینگلته‌را، ته‌قه‌ی لێكرا و برینداربوو، به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، باری ته‌ندروستی ناجێگیره و برینه‌كه‌ی سه‌خته.
جۆ كۆكس، ته‌مه‌ن 41 ساڵ و دایكی دوو منداڵ، په‌رله‌مانتاری پارتی كرێكارانه له به‌ریتانیا و دوای برینداربوونیشی گواستراوه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه‌ی لیدز.
یه‌كێك له شایه‌تحاڵانی رووداوه‌كه بۆ ته‌له‌ڤزیۆنی "سكای نیو" گوتی: "ته‌قه‌كه‌ره‌كه ده‌مانچه‌كه‌ی له‌ناو جانتاكه‌ی ده‌رهێنا كه هه‌ر له هی سه‌رده‌می شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهان ده‌چوو، له‌كاتی ته‌قه‌كردن له‌و ژنه په‌رله‌مانتاره هاواری ده‌كرد (به‌ریتانیا پێش هه‌موو شتێك)".
له دوای رووداوه‌كه‌ش، هه‌ریه‌ك له ده‌یڤید كامیرۆن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا و سدیق خان، شاره‌داری له‌نده‌ن، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نیگه‌رانی خۆیان له رووداوه‌كه نیشاندا.
