بۆ یه‌كه‌مجار.. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دژی ئۆباما ده‌نگهه‌ڵده‌بڕێت
ئیداره‌ی ئۆباما له دۆسیه‌ی سووریا شكستی هێناوه
K24 - هه‌ولێر:
51 به‌رپرسی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، یاداشتێكی ناڕه‌زایی له دژی سیاسه‌ته‌كانی ئیداره‌ی ئۆباما له سووریا، واژووده‌كه‌ن.
ئه‌و به‌رپرسانه له یاداشته‌كه‌یاندا داوا ده‌كه‌ن، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، بۆردومانی سوپای ئه‌سه‌د بكه‌ن له‌ناو خاكی سووریا و جه‌ختیش له‌سه‌ر گۆڕینی ئه‌سه‌د و له‌ناوبردنی داعش ده‌كه‌نه‌وه.
به گوێره‌ی ره‌شنووسی ئه‌و یاداشته, كه رۆژنامه‌ی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" بڵاویكردووه‌ته‌وه، 51 به‌رپرس واژوویان له‌سه‌ر كردووه كه خۆیان له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و له دۆسیه‌ی سووریا كارییانكردووه و به توندیش ناڕه‌زاییان له دژی سیاسه‌ته‌كانی باراك ئۆباما، ده‌ربڕیوه.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنی "CNN" ئه‌مه‌ریكی, یاداشته‌كه، ره‌نگدانه‌وه‌ی رای گشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌یه و دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كه‌نه‌وه، كه بوونی هێزی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر خاكی سووریا پێویستییه‌كی هه‌نووكه‌ییه، بۆ ئه‌وه‌ی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، ناچار بكه‌ن به‌شداری له گفتوگۆكانى چاره‌سه‌ری ئاشتییانه بكات.