100 گه‌شتیاره گیرخواردووه‌كه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌نقه‌ره ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه كوردستان
K24 - هه‌ولێر:
دوای دوو ڕۆژ هێشتنه‌وه‌یان له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌نقه‌ره، ئەو هاووڵاتیانەی هەرێمی کوردستان ڕێگەیان پێ‌نادرێت بچنە ناو تورکیا دەگەڕێنرێنەوە بۆ هەولێر.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، کاتژمێر 9:45 خوولەك ئەو هاووڵاتیانە لە فڕۆکەخانەی ئەنقەرە وە بۆ هەولێر به‌ڕێخراون.
تا ئێستا هیچ لایەنێك بەفەرمی بە روونی کێشەی ئەو هاووڵاتیانەی باس نەکردووە کە بۆچی ڕێگە نەدراوە بچنە ناو تورکیا، لە کاتێکدا ئەگەر کێشەی ساختە و ڤیزا و تکیتیان هەبووایە لە فڕۆکەخانەی هەولێر بەڕێنەدەخران.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، لە فڕۆکەخانهی ئەنقەرە پێیان گوتوون کێشەتان هەیە و ناوتان لە سیستەمدا نییه، پێشتری په‌یامنێری كوردستان 24، به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی زانیاری په‌یوه‌ندی به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌نقه‌ره و ئاسایشی ئه‌وێ كردبوو، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كیان پێنه‌دابوو.
ئه‌و گه‌شتیارانه ژمارەیان نزیکەی 100 کەسە و بەشێکیان عەرەبی عێراقن و 37 کەسیشیان خەڵکی هەرێمی كوردستانن و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت کاتژمێر 11:15ی ئه‌مشه‌و، بگه‌نه‌وه هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌رده‌ست كوردستان24 كه‌وتوون، ڤیزای هه‌ندێك له‌و گه‌شتیارانه له جۆری (C1) بووه كه تایبه‌ت بووه به نه‌خۆش و له‌م دواییانه‌دا وه‌ك ئاسانكاری به گه‌شتیاران دراوه.