ئه‌نجوومه‌نى نه‌ينه‌وا پێكهاته‌ى هێزى ئۆپراسيۆنى گه‌ياره ئاشكرا ده‌كات
ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى نه‌ينه‌وا ئاشكرايكرد، 700 ئه‌ندامى هێزه‌كانى عه‌شائيرى پارێزگاكه له پرۆسه‌ى رزگاركردنى ناوچه‌ى گه‌ياره به‌شدارن.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى نه‌ينه‌وا ئاشكرايكرد، 700 ئه‌ندامى هێزه‌كانى عه‌شائيرى پارێزگاكه له پرۆسه‌ى رزگاركردنى ناوچه‌ى گه‌ياره به‌شدارن.
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى نه‌ينه‌وا نوره‌دين قوبلان، رايگه‌ياند، ئه‌و هێزانه‌ى له پرۆسه‌ى رزگاركردنى مووسڵدا به‌شدارن پێكهاتوون له فه‌رمانده‌ى پرۆسه‌كانى نه‌ينه‌وا و يه‌كه‌كانى سووپاى عێراق و حه‌شدى عه‌شائيرى به هاوكارى هێزى پێشمه‌رگه و پشتيوانى ئاسمانى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش.
روونيشيكرده‌وه، پلانى يه‌كه‌مى پرۆسه‌كه رێگه‌خۆشكردنه بۆ كۆنترۆڵكردنى ته‌واوه‌تى ناحييه‌كه، كه له لايه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه كۆنترۆڵ كراوه.