نرخی نه‌وت دابه‌زی
K24 - هه‌ولێر:
له دوا ئاڵوگۆڕه‌كانی بازاڕی نه‌وتدا، نرخی نه‌وتی برێنت 93 سه‌نت داشكاو ، به‌مه‌ش جارێكی دیكه نرخی نه‌وتی برێنت هاته‌وه خوار 50 دۆلار.
به‌كاریگه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وتی نایجیریا له 1 ملیۆن و 600 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌وه بۆ 1 ملیۆن و 900 هه‌زار به‌رمیل نەوت بەھای نەوت دابەزی.
له دوا ئاڵوگؤڕه‌كانی بازاڕی نه‌وتدا، نه‌وتی جۆری برێنت به بڕی 1 دۆلار داكشا و نرخی یه‌ك به‌رمیلی بووه، 49 دۆلار و 41 سه‌نت.
نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكاش، زیاتر له یه‌ك دۆلاری له به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستدا و نرخی یه‌ك به‌رمیل بوە 48 دۆلار و8سه‌نت بووه.