فرانسوا لۆڤات: كورد بە یەكگرتووی دەتوانن خەونی مەلا مستەفا بارزانی بەدیبێنن

بە كامێراكەی دیمەنی شۆرشەكانی گەلی كوردی گەیاندوەتە جیھان

K24 - ھەولێر

فرانسوا لۆڤات، یەكێكە لە فۆتۆگرافەرە فەرەنسیەكان و بە كامێراكەی دیمەنی شۆرشەكانی گەلی كوردی گەیاندوەتە جیھان، ئەو لەساڵی 1940 لە وڵاتی مەغریب لەدایك بووە و لە ساڵی 1963 ھاتووەتە كوردستان و 5 مانگ فۆتۆگرافەری مەلا مستەفای بارزانی و شۆرش بووە، ئێستاش نزیكەی 20 ساڵە دانیشتووی ھەرێمی كوردستانە، ئەو داوا لەلایەنە سیاسیەكان دەكات یەكگرتوو بن ، چونكە بە یەكگرتوویی دەتوانن خەونی مەلا مستەفای بارزانی و گەلی كوردستان كە سەربەخۆیی كوردستانە بەدیبێنن.