وه‌زیری به‌رگری كه‌نه‌دا گه‌یشته به‌غدا
له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری عێراق كۆبووهتهووه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری به‌رگری كه‌نه‌دا" هارجیت ساجان" گه‌یشته به‌غدای پایته‌ختی عێراق و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراقدا كۆده‌بێته‌وه.
وه‌زیری به‌رگری كه‌نه‌دا له‌م سه‌ردانه‌یدا شاندێكی باڵای سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی یاوه‌ری ده‌كات و له یه‌كه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ خالید عوبه‌یدی وه‌زیری به‌رگری عێراق كۆبووه‌ته‌وه.
سه‌ردانی وه‌زیری به‌رگری كه‌نه‌دا هاوكاتی سه‌ردانه‌كه‌ی ،ئاشتن كارته‌ر" وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكایه، كه كه‌مێك پێش ئێستا به‌سه‌ردانێكی پێشتر ڕانه‌گه‌یه‌نراو گه‌یشته به‌غدا.
سه‌ردانی هه‌ردوو وه‌زیری به‌رگری كه‌نه‌دا و ئه‌مریكا، له‌كاتێكدایه كه هێزه عێراقییه‌كان له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك پێشڕه‌وییان كردووه و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته باس له نزیكبوونه‌وه‌ی ئۆپراسیۆنی ڕزگاركردنی موسڵ ده‌كه‌ن.
وڵاتی كه‌نه‌دا هاوشێوه‌ی ئه‌مریكا شاره‌زا و ڕاوێژكاری سه‌ربازی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و یه‌كێكه له وڵاته كاریگه‌ره‌كانی ناو هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش.