هاووڵاتییان چاوه‌ڕوانی پرۆژه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی سیاسیی كوردستانن

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/70de4b23-b94a-4419-babb-99d688582b03/xalk%20daprsn%20kwa%20projay%20hzbakan.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان چاوەڕوانی لایەنە سیاسییەكانن بۆ ئەوەی پرۆژەكانی خۆیان بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی سیاسی ھەرێم بخەنە بواری جێبەجێكردنەوە، جگە لەوەی بەشێكی دیكە ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن پرۆژە و كۆبوونەوەكان ھیچ شتێك ناگۆڕن.

یاریە سیاسیەكە بەردەوامە، ھاندەرانیش حەزناكەن چیدیكە درێژە بكێشێ و چاوەڕوانی ئەنجامی كۆتایین، دەشڵێن ئەو ئەنجامە ڕازیمان دەكا كە لە بەرژەوەندی میللەت بێت، ئەم پیاوەش دەڵێت جەژنێكی ناخۆشمان بەڕێكرد،  ئێستا كوان ئەو پرۆژە و دەستپێشخەرییانەی لایەنەكان لە مانگی رەمەزان بۆ دوای جەژن ھەڵیانگرتبوو.

ئەگەرچی خەڵك داوادەكەن كۆبوونەوەكان دەستپێبكەنەوە بەڵام ھەندێكیشیان نایشارنەوە لە پرۆژەی حزبەكان نائومێد بوون، چونكە وەك خۆیان دەڵێن چاوەڕوانیمان گەیشتۆتە ئاستێك نائومێدمان بكات، لەبەر ئەوەی پرۆژەی زۆرمان بیست كە نەگەیشتنە ئەنجام.

لەمانگی رەمەزان بەشێك لە لایەنە سیاسیەكان دەیانگوت، بۆ چارەسەركردنی دۆخی سیاسی ھەرێم پرۆژەیان لەبەردەستە و بەھۆی ماندووبوونی ھاوڵاتیان لەو مانگەدا بۆ رۆژانی دوای جەژن دوایانخستوون. ھاوڵاتیانیش ئاماژە بەوە دەكەن ئەگەر لایەنەكان مەبەستیان ڕێككەوتن بوایە ئەم جەژنەیان بۆ ھاوڵاتیان دەكرد بە دوو جەژن.