ئەنجوومەنی شوورا یاسای تیرۆر تاوتوێ دەكات

گوتەبێژی وەزارەتی داد جەخت دەكاتەوە كە ئەنجوومەنی شوورای ھەرێمی كوردسان دەسەڵاتی درێژكردنەوەی یاسای نییە و تەنھا دید و بۆچوون لە سەر یاساكە دەخاتەڕوو

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/f95c186c-0a27-4769-9b3a-7e16e515d93b/kobunawayanjumanishura.ism/manifest

K24 - ھەولێر

نەریمان تاڵیب گوتەبێژی وەزارەتی دادی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بە كوردستان24 راگەیاند: "لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی دەستەی گشتی ئەنجوومەنی شوورای ھەرێمی كوردستان، دوای وتوێژی زۆر لەبارەی ئەو داوایەی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی درێژكردنەوەی یاسای تیرۆر لە ھەرێمی كوردستان، گەیشتنە رایەكی دیاركراوی خۆیان، بەڵام ھێشتا ھەندێك ئیجرائاتی یاسایی ماوە ھەر كاتێك تەواو بوو رادەگەیەنرێت".

گوتیشی: " ئەنجوومەنی شوورا ناتوانێ یاسا درێژبكاتەوە، بەڵكو دەتوانێ دیدوبۆچوون لەسەر یاساكە بخاتەڕوو، پەرلەمانی كوردستان داوای رای لە ئەنجوومەنی شوورا كردووە".

یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆ ساڵی 2006 لە پەرلەمانی ھەرێمی كوردستان پەسەند كراوە، لە ماوەی رابردوودا دووجار یاساكە درێژكراوەتەوە و لە 15ی ئەم مانگە یاساكە بەسەرچووە و پێویستی بە ھەمواركردنەوە ھەیە.