دەستەی گەشتوگوزار: پێشنیاری رەشنووسی (میکس)مان کردووە
K24 - هەولێر
گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەر وەبەرهێنەرێک پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون دروست بکات، دەبێت 70%ـی ئەو زەوی تەرخانکراوە، بکات بە پڕۆژەی گەشتیاری یا پیشەسازی گەشتیاری.
ئەمڕۆ دووشەممە، 8ـی کانوونی دووەمی2024، ئیبراهیم عەبدولمەجید، گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، بە کوردستان24ـی راگەیاند، پڕۆژەی "میکس" واتا پڕۆژەیەکی تێکەڵاوە، لەنێوان کشتوکاڵی، گەشتوگوازار، نیشتەجێبوون گەشتوگوزار، پیشەسازی گەشتوگوزار، رەشنووسێک بۆ ئەوە ئامادەکراوە، بەڵام جارێ رەزامەندی لەسەر نەدراوە.
گوتیشی: "لە پلانماندایە ئەگەر وەبەرهێنەرێک پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون دەکات، بەمەرجی ئەوەی 70%ـی ئەو زەوی تەرخانکراوە، بیکات بە پڕۆژەی گەشتیاری یا پیشەسازی گەشتیاری ئەوی دیکە بکات بە پڕۆژەی نیشتەجێبوون، بەڵام تائێستا رەزامەندی لەسەر ئەو رەشنووسە نەدراوە تەنیا پێشنیارمان کردووە".
ئا: لاڤین عومەر