له مالمۆ 16 ئۆتۆمبێل سووتێنران
بۆ رۆژى پێنجه‌م له‌سه‌ر يه‌ك شارى مالمۆى سوويد رووبه‌ڕووى شه‌پۆلێك كرده‌وه‌ى تێكده‌رانه و توندوتيژى بووه‌ته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
بۆ رۆژى پێنجه‌م له‌سه‌ر يه‌ك شارى مالمۆى سوويد رووبه‌ڕووى شه‌پۆلێك كرده‌وه‌ى تێكده‌رانه و توندوتيژى بووه‌ته‌وه.
شه‌وى رابردوو، كه‌سانى نه‌ناسراو له شه‌قامه‌كانى ئه‌و شاره‌دا ژماره‌يه‌ك ئۆتۆمبێلى هاووڵاتيانيان سووتاند، كه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان وه‌ستێنرابوون.
كه‌ناڵى سى بى تى سويدى بڵاويكرده‌وه، شه‌وى 11ى ئاب/ئۆگستى 2016، كه‌سانى نه‌ناسراو 16 ئۆتۆمبێليان له 9 شوێن و له ماوه‌ى 5 كاتژمێردا سووتاندووه.
ماوه‌ى پێنج رۆژه شه‌پۆلێكى توندوتيژى شاره‌كه‌ى گرتووه‌ته‌وه و تا ئێستا پۆليس هيچ كه‌سێكى له ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و تاوانانه ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌كردووه.
به گوێره‌ى زانيارى پۆليس له 1ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2016ه‌وه تا ئێستا 70 ئۆتۆمبێل سووتێندراوون، به‌ڵام ميدياى سويد ژماره‌ى ئۆتۆمبێله‌كانيان به 90 ئۆتۆمبێل له قه‌ڵه‌مداوه.
ماڵمۆ سێيه‌م گه‌وره شارى سويده و ده‌كه‌وێته باشوورى ئه‌و وڵاته‌وه و هاوسنووره له‌گه‌ڵ دانيمارك و په‌نابه‌ران رێژه‌ى له سه‌دا 40ى دانيشتوانى شاره‌كه پێكده‌هێنن.