جیهادی نیكاح هه‌رای ناوه‌ته‌وه
پارێزگار باسی كێشه‌ی منداڵی بێ باوكی كردووه
K24 _ هه‌ولێر:
هه‌رچه‌نده "نوفل حه‌مادی" پارێزگاری موسڵ ره‌تیده‌كاته‌وه سوكایه‌تی به ژنانی موسڵ كردبێت، له‌وكاته‌ی له كۆنگره‌یه‌ی"پرۆسه‌ی ده‌رونی و ڕاگه‌یاندن بۆ رووخاندنی داعش" باسی له جیهادی نیكاح كردووه كه به هۆیه‌وه منداڵی باوك نادیار له دایك بووه له موسڵ،كه كه‌س نازانێت باوكیان كێییه،به‌ڵام قسه‌كانی له ناوه‌نده سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی موسڵ هه‌رای ناوه‌ته‌وه و ره‌خنه‌ی توند له پارێزگاری موسڵ گیراوه.
"ئیئتیلافی موته‌حیدوون" كه "ئوسامه نوجێفی" سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، به توندی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر "نوفل حه‌مادی" و گوتوویانه"به هیچ شێوه‌یه‌ك له موسڵ جیهادی نیكاح بوونی نییه،و هیچ منداڵێكی باوك نادیار به‌هۆی جیهادی نیكاح له دایك نه‌بووه".
هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتار و سیاسییه‌كانی دیكه‌ی خه‌ڵكی موسڵ، به‌هه‌مان شێوه له قسه‌كانی پارێزگار تووڕ بوون، به‌ڵام "نوفل حه‌مادی" ڕه‌تیده‌كاته‌وه كه له‌و قسانه‌ی كردوویه‌تی سوكایه‌تی بۆ ژنانی موسڵ تێدابێت، و له‌وباره‌یه‌وه گوتوویه‌تی" سیاسییه‌كان به‌م ڕێگا ناپاكییه ده‌یانه‌وێت به‌سه‌ریدا زاڵ‌بن و بیڕووخێنن.
.jpg)
نوفل حه‌مادی سوڵتان پارێزگاری نه‌ینه‌وا
پارێزگاری موسڵ هه‌ر به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵكو له هه‌مبه‌ری ئه‌و سیاسیانه‌ی موسڵ له نوسینگهكهیهوه به‌یاننامه‌ی ده‌ركردووه و ده‌ڵێت،ئه‌و قسه و باسانه‌ی له چه‌ند تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی پارهپێدراو قسه له‌سه‌ر حه‌مادی ده‌كه‌ن راست نییه و هه‌ڵبه‌ستراوه.
له به‌یاننامه‌كه‌شدا ئه‌وه‌ی به‌بیرهێناوه‌ته‌وه كه،له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا ژماره‌یه‌كی زۆری ژنان و كچان له‌لایه‌ن داعشه‌وه رفێنراوون و ده‌ستدرێژییان كراوه‌ته سه‌ر،له‌و ماوه‌یه‌شدا ژماره‌یه‌ك منداڵ له‌دایك بوون، كه به‌هۆی ده‌ستدرێژی داعشه بیانییه‌كان له دایك بوون و خۆیان له شه‌ڕه‌كاندا یان كوژراوون یان هه‌ڵاتوون و ڕایانكردووه،پارێزگاریش گوتوویه‌تی كێشه‌ی ئه‌و ژنانه پێویستی به چاره‌سه‌ره.
به‌یاننامه‌كه ئه‌گه‌رێكی خستووه‌ته‌ڕوو و نوسیوویه‌تی" قوربانیانی رفاندن و ده‌ستدرێژی له پارێزگای نه‌ینه‌وا زیاتر له "3" هه‌زار ژنی گرتووه‌ته‌وه، گریمان له‌ماوه‌ی ئه‌و دوو ساڵه‌دا هه‌ر ژنێك له‌وانه منداڵێكی بووبێت،كه‌وایه ڕێژه‌ی له‌دایكبووان له "3" هه‌زار منداڵ كه‌متر نییه كه به‌و هۆیه‌وه له دایكبوون،بۆیه پارێزگار مه‌به‌ستی ئه‌و حاڵه‌تانه بووه نه‌ك شیكردنه‌وه له‌سه‌ر لایه‌نی شه‌رعی و یاسایی و چۆنیه‌تی جۆری هاوسه‌رگیرییه‌كان.
.jpg)
ئینتیسار عه‌لی جبوری ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا "ئینتیسار جبوری" كه خه‌ڵكی موسڵه و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه، ته‌ئكیدیكردووه‌ته‌وه، داعش تاوانی زۆری ده‌رحه‌ق به پێكهاته‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا ئه‌نجامداوه، به‌ڵام ئه‌و قسانه‌ی پارێزگار له‌باره‌ی "جیهادی نیكاح" كردوویه‌تی، به به‌یاننامه پاساو نادرێت،چونكه به‌گوێره‌ی قه‌ناعه‌ت و زانیارییه‌كانی من، داعش له موسڵ هیچ پرۆسه‌یه‌كی به ناوی "جیهادی نیكاح" ئه‌نجام نه‌داوه.
هه‌روه‌ها هیچ حاڵه‌تێك نه‌بووه كه باوك یان برایه‌ك كچه‌كه‌ی یان خوشكه‌كه‌ی دابێت به داعشێك به‌ناوی "جیهادی نیكاح" له‌وانه‌یه زۆرێك له‌و منداڵانه‌ی كه ماوون و كه‌س نازانێت هی كێن،دایك و باوكیان كوژرابن یان ڕفێنرابن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه" زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له موسڵن و هاوسۆزییان له‌گه‌ڵ داعش هه‌یه پێشتر هاوسه‌رگیرییان كردووه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به "جیهادی نیكاح" نییه،بۆیه پێویسته پارێزگار ووردبێت له باسكردنی بابهتهكان،نه‌ك پاش ئه‌وه‌ی قسه‌یان له‌سه‌ر ده‌كات بێت پاساوی بدات.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی"حاڵه‌ته‌كانی توندوتیژی و ده‌ستدرێژی و به سه‌بیكردن دژی خه‌ڵكانی سه‌ر به‌پێكهاته ئاینییه‌كان كراوه،ئه‌وه‌ش تاوانه و نابێت بێده‌نگی به‌رامبه‌ر بكرێت،ئه‌و كارانه‌ش به ئه‌ندازه‌یه‌ك خه‌ڵكی موسڵی تووڕه كردووه، كه به‌هۆی كوژرانی ژماره‌یه‌كی زۆر له چه‌كداره‌كانیان داوا له خه‌ڵكی پارێزگاكه ده‌كه‌ن كوڕه‌كانیان بنێرنه ناو داعش، به‌ڵام هۆزه‌كان و عه‌شائیره‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه ڕێگه‌ناده‌ن و چاوه‌ڕوانن كه سوپای عێراق بگاته‌وه ناوچه‌كانیان.
.jpg)
ڤیان ده‌خیل ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
"ڤیان ده‌خیل" كه ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراقه و به ئایین ئێزدییه، له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌ی"شه‌رقولئه‌وسه‌ت" كردووه و گوتوویه‌تی" سه‌ره‌ڕای سه‌رنج له‌سه‌ر قسه‌كانی پارێزگار، به‌ڵام مه‌به‌ستی پارێزگاری نه‌ینه‌وا ئه‌و ژن و كچه ئێزدیانه نییه كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه سهبیكراوون یان ده‌ستدرێژییان كراووهته سه‌ر، چونكه له‌لای ئێزدییه‌كان شتێك نییه به ناوی "جیهادی نیكاح" به‌ڵكو ته‌نها ده‌ستدرێژی و سه‌بیكردن دژ به كچان و ژنانی ئێزدی ئه‌نجامدراوه،و هه‌موو جیهان ئه‌و تاوانانه ده‌زانێت كه دهرحهقمان كراوه.
"ڤیان ده‌خیل" له‌باره‌ی كێشه‌ی منداڵه بێ باوكه‌كانی موسڵ قسه‌ی بۆ ڕۆژنامه‌كه كردووه و گوتوویه‌تی" ئه‌و پرسه كه باسكراوه، بێگومان هه‌ستیاری و گه‌نگه‌شه دروست ده‌كات له‌ناو موسڵدا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه هه‌یه كه موسوڵمان نین،ژن و كچه‌كانمان دووچاری ده‌ستدرێژی هاتوون و له بازاڕی "نوخاسه" كڕین و فرۆشتنیان پێوه‌كراوه،ئه‌مه‌یه كه ئێمه هه‌ست به دڵ ته‌نگی و تووڕه‌یی بكه‌ین له‌به‌رامبه‌ر ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی موسڵ، به‌ڵام ئه‌مه ڕێگه‌مان لێناگرێت كه بگه‌رێینه‌وه ناوچه‌كانی خۆمان له پارێزگای نه‌ینه‌وا،چه‌نده ئه‌و باجانه‌ی داوومانه قورسن، به‌ڵام هێشتا داوا له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین بمانپارێزێت و یاسا به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا بسه‌پینێت كه تاوانیان به‌رامبه‌رمان ئه‌نجامدا.