ئه‌نجوومه‌نى ئاسايش هێز ره‌وانه‌ى باشوورى سوودان ده‌كات
ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى بڕياريدا 4000 سه‌ربازى ئاشتى پارێز ره‌وانه‌ى جوباى پايته‌ختى باشوورى سوودان بكات.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى بڕياريدا 4000 سه‌ربازى ئاشتى پارێز ره‌وانه‌ى جوباى پايته‌ختى باشوورى سوودان بكات.
پڕۆژه بڕياره‌كه له لايه‌ن ئه‌مريكاوه ئاماده‌كرابوو، دوێنێ هه‌ينى 12ى ئاب/ ئۆگستى 2016 ئه‌نجوومه‌نى ئاسايش بڕيارى له‌سه‌ردا.
هه‌ريه‌ك له وڵاتانى رووسيا، چين، ميسر و فه‌نزوێلا ده‌نگيان به بڕياره‌كه نه‌دا و 11 ئه‌ندامه‌كه‌ى ديكه به زۆرينه‌ى ده‌نگ په‌سنديان كرد.
ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه دوو به‌ره‌ى نه‌يارى يه‌ك له باشوورى سوودان به تانك و تۆپ كه‌وتوونه‌ته وێزه‌ى يه‌ك و شه‌ڕێكى ناوخۆييان هه‌ڵگيرساندووه.
هه‌ريه‌ك له سه‌رۆكى وڵاته‌كه سلڤاكير و جێگره‌كه‌ى ريك مشار، شه‌ڕێكى ناوخۆييان له وڵاته نوێيه‌كه‌ياندا هه‌ڵگيرساندووه.
ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى رايگه‌ياند، ئه‌و سه‌ربازانه له هێزێكى ئه‌فريقى پێكدێن و ئه‌ركيان پاراستنى ئاشتى و جێگيركردنى ره‌وشى ئاسايش ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ئه‌و هێزه ئاسايشى دامه‌زراوه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان ده‌پارێزن.
به سه‌دان كه‌س كوژران و هێزه‌كانى حكومه‌ت ده‌ستدرێژييان كردووه‌ته سه‌ر سه‌دان ژن و كچانى منداڵ و ده‌ستدرێژييه‌كانيشيان به كۆمه‌ڵ ئه‌نجامداوه.
ئاتنى ويك ئاتنى، گوته‌بێژ به ناوى سلڤاكيره‌وه رايگه‌ياند، حكومه‌تى وڵاته‌كه‌ى رازى نابێت به ناردنى هێزى ئاشتيى پارێز بۆ جوبا.
هه‌روه‌ها گوتى: ئێمه رێگه به نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان ناده‌ين ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ماندا.
ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى سه‌رقاڵى ئه‌وه‌يه بڕيارێكى ديكه ده‌ربكات و هه‌ناردن و مامه‌ڵه‌ى چه‌ك له‌گه‌ڵ باشوورى سوودان قه‌ده‌غه بكات.
ژماره‌يه‌ك له وڵاتانى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايش داوايانكردووه، به په‌له قه‌ده‌غه‌ى چه‌ك بسه‌پێندرێت به‌سه‌ر باشوورى سووداندا.
له به‌رامبه‌ردا گوته‌بێژى جێگرى سه‌رۆكى باشوورى سوودان مشار، خۆشحاڵى خۆى سه‌باره‌ت به بڕياره‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى ده‌ربڕى.
شه‌ڕى ناوخۆ له باشوورى سوودان ئه‌و كاته هاته ئاراوه كه سلڤاكير جێگره‌كه‌ى خۆى مشارى له پۆسته‌كه‌ى لادا.
هه‌ردوولايه‌نى سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ى له ئاب/ ئۆگستى 2015 رێككه‌وتنى ئاشتيان واژوو كرد، به‌ڵام جێبه‌جێيان نه‌كرد.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.
و: ئ.هـ