كه‌ڕاده نۆژه‌نده‌كرێته‌وه
بانكی رافیده‌ین قهرزدهداته دوكانداره‌كان
K24 - هه‌ولێر:
بانكی رافیده‌ینی عێراقی رایگه‌یاندووه بڕی چل ملیۆن دینار، ده‌داته بازرگانه‌كانی بازاڕی كه‌ڕاده بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بازاره‌كه دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی مانگی رابردوو.
بانكه‌كه راشیگه‌یاندووه به كه‌فاله‌تی ژووری بازرگانی به‌غدا ئه‌م قه‌رزه پێشكه‌شی بازرگانان و زیانلێكه‌وتووانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی بازاری كه‌ڕاده ده‌كات، رێژه‌ی سو‌و له‌سه‌دا پێنج وه‌رده‌گرێت، ئه‌مه‌ش بۆ دووباره بونیاتنانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه كه زیانێكی ئابووری زۆری به‌ركه‌وت.
رۆژی سێی مانگی رابردوو به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژيی له ناوچه‌ی كه‌ڕاده زیاتر له سێ سه‌د و په‌نجا كه‌س كوژران و زیانێكی ئابووری زۆریش به دوكان و باڵه‌خانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه كه‌وت.