سامسونگ به‌م جۆره قه‌ره‌بووى كڕيارانى گالاكسى نۆت7 له هه‌رێم ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی سامسونگ، بڕیاری كۆكردنه‌وه‌ی گالاكسی نۆت7ی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان ده‌ركرد، له ته‌واوی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش 1050 مۆبایلی له‌و جۆره كۆكراونه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، كۆمپانیای سامسونگ 787 هه‌زار دۆلاری بۆ كڕیارانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق گێڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ بڕه پاره‌یه‌كی نه‌داونه‌تێ، له به‌رامبه‌ردا ئه‌و كاتژمێرانه‌ی كه له جۆری گێڕ فیت توم-ن و نرخه‌كه‌یان 199 دۆلاره وه‌كو دیاری دراوه‌ته خاوه‌نه‌كانیان.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه سامسونگ، بۆ كڕیاره‌كانی له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا، بڕێك پاره ده‌دات، كاتێك گالاكسی نۆت 7ى بۆ ده‌گێڕنه‌وه.