زاخارۆڤا: به‌ريتانيا هۆكارى سه‌ره‌كى نه‌هامه‌تييه‌كانى عێراقه‌

رووسیا وەڵامی تۆمەتەکانی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆرس جۆنسۆن دەداتەوە کە مۆسکۆی تۆمەتبار کردبوو بەوەی ھۆکاری سەرەکییە لەدرێژکردنەوەی شەڕی سووریا.

K24 – هه‌ولێر:

رووسیا وەڵامی تۆمەتەکانی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆرس جۆنسۆن دەداتەوە کە مۆسکۆی تۆمەتبار کردبوو بەوەی ھۆکاری سەرەکییە لەدرێژکردنەوەی شەڕی سووریا.

ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، لەوەڵامی تۆمەتەکانی جۆنسدا، گوتى: باشترە جۆنسۆن لەجیاتی ئەوەی رەخنە لە سیاسەتەکانی رووسیا لە سووریا بگرێت، تەماشای سیاسەتەکانی وڵاتەکەی بکات لە عێراق کە چۆن لەدوای ساڵی 2003وە بەریتانیا ھۆکاری سەرەکی نەھامەتییەکانی عێراق و عێراقییەکان بووە.

ھەروەھا زاخارۆڤا لەدرێژەی وەڵامەکەیدا بۆ جۆنسۆن گوتى: وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆ شاردنەوەی ھەڵەکانی وڵاتەکەی لە عێراق، دەیەوێت رووسیا تۆمەتبار بکات.

جۆنسۆن لەمیانەی چاوپێکەوتنێکیدا رووسیای تۆمەتبار کردبوو بەوەی گڵۆپی سەوزی بۆ بەشار ئەسەد ھەڵکردووە بۆ کوشتنی سوورییەکان.