سبەی ئهنجوومهنی وهزیران كۆدهبێتهوه
K24 - ھەولێر
بڕیارە سبەی پێنج شەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لەبارەی بارودۆخی ئێستای ھەرێمی كوردستان کۆببێتەوە.
محەمەد ھاودیانی وەیزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی، تایبەت بە کوردستان24 گوتی: "کۆبوونەوەکە پێنج بڕگەی گرنگ لەخۆ دەگرێت، کە گرینگترینیان باسکردنە لە دواین خۆپێشاندانی مامۆستایان و چۆنیەتی چارەسەرێکی گونجاو، پێش کۆتایی ئەو وادەیەی مامۆستایانی ناڕازی دیاریان کردووە، ھاوکات دابینکردنی موچەی مانگی ئاب و گرێبەستە نەوتیەکان و داھاتی مانگانەی نەوت چەند برگەیەکی دیکەی کۆبوونەوەکەن".