فه‌ره‌نسا له رێى ده‌رياوه بۆردومانى داعش ده‌كات
كهشتیگەلی فڕۆکە جەنگییەکانی فەرەنسا بۆ یەکەمجار بەشداری له بۆمبابارانكردنی بنکەکانی داعش کرد.
K24 – هه‌ولێر:
كهشتیگەلی فڕۆکە جەنگییەکانی فەرەنسا بۆ یەکەمجار بەشداری له بۆمبابارانكردنی بنکەکانی داعش کرد.
كهشتیگەلی شارل دیگۆل یەکەم ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی لە دژی رێكخراوی داعش له مووسڵ ئەنجامدا، ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسی له سه‌ر زاری ئه‌فسه‌رێكی هێزی ئاسمانی كه‌شتی شارڵ دیگۆڵ بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه به‌ره به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌شت فڕۆكه‌ی جۆری رافال له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه له سه‌ر پشتی كه‌شتی فڕۆكه هه‌ڵگری دیگۆل هێرشی سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعشیان كرد له مووسڵ.
به گوته‌ی ئه‌فسه‌ره‌كه، ئه‌و هێرشه‌یان وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك له چوارچێوه‌ی رزگاركردنی شاری مووسڵ له ده‌ستی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش ئه‌نجامداوه.
فەرەنسا لە کۆتاییەکانی مانگی تەمموزی رابردوو فڕۆکە هەڵگری چارلس دیگۆلی رەوانەی دەریای ناوەڕاست کرد بۆ زیادکردنی رۆڵی فەرەنسا لە شەڕی دژی داعش.