عێراق وەڵامی تورکیا دەداتەوە
"بە مانەوەی هێزەکانیان وەک داگیرکەر مامەڵە لەگەڵ تورکیا دەکەین"
K24 - ھەولێر
سەعد حەدیسی گوتەبێژی حکوومەتی عێراق، بەفەرمی وەڵامی تورکیا لەبارەی درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی سوپای تورکیای لە نێو خاکی عێراق دایەوەو گوتی: "ئێمە هیواخوازین پەیوەندی باشی دراوسێیانە لەگەڵ تورکیا کۆمان بکاتەوە، بەڵام لە حاڵەتی بوونی هێزەکانییان لەسەر خاکەکەمان، وەک داگیرکەر مامەڵە لەگەڵ ئەو هێزانە دەکرێت".
پێشتر حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەبارەی بەشداریكردنی ھێزەكانی توركیا لە شەڕی مووسڵ، رەتیکردبوەوە هیچ هێزێکی زەمینی بیانی لە پڕۆسەی ئازادکردنەوەی مووسڵدا بەشداربێت.