خه‌ڵكی كۆلۆمبیا رێككه‌وتنی حكومه‌ت و فارك ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه
حكومه‌ت و فارك پێداگری له‌سه‌ر بهرهدهوامبوونی ئاشتی ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر
هاووڵاتیانی كۆلۆمبیا به شێوه‌یه‌كی پێشبینی نه‌كرا رێككه‌وتننامه‌ی نێوان حكومه‌ت و گروپی فارك بۆ كۆتاییهێنان به درێژترین شه‌ڕ و پێكدادان له ئه‌مریكای لاتین ره‌تییان كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كانی ریفراندۆمی رێككه‌وتننامه‌ی ئاشتی، زیاتر له 50% به نه‌خێر ده‌نگیان به رێككه‌وتننامه‌كه داوه، پێشتر حكومه‌ت و گروپی فارك به ئاماده‌بوونی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و نوێنه‌رانی وڵاتان، له‌سه‌ر كۆتاییهێنان به شه‌ڕ و پێكدادانی 52 ساڵه‌ی كۆلۆمبیا رێككه‌وتن كه به‌هۆیه‌وه 220 هه‌زار كه‌س كوژراون.

سه‌رۆكی كۆلۆمبیا، ژان مانۆئێل سانتۆس پاش شكستی ریفراندۆم رایگه‌یاند له‌دوای ئه‌و شكسته سیاسییه، هیواداره بتوانن له‌سه‌ر دانوستانی ئاشتی و ئاگربه‌ست به‌رده‌وام بن.
گوتیشی ده‌ست هه‌ڵناگرێت و تا كۆتایی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌وڵی ئاشتی ده‌دات.
به پێی هه‌واڵیكی رۆیته‌رز، سانتۆس رۆژی دووشه‌ممه له‌گه‌ڵ ته‌واوی پارته سیاسییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كۆ ده‌بێته‌وه و سه‌رۆكی شاندی دانوستانكاری حكومه‌ت بۆ هاڤانا ده‌نێریت بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فارك، كه ئه‌ویش داوای به‌رده‌وامبوونی ئاشتی كردووه.