رێگاكانی بەردەم باڵیۆزخانەی توركیا لە بەغدا داخران

K24 - ھەولێر

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی بەغدا رایگەیاند، بەهۆی خۆپێشاندانەکەی ئەمڕۆی هاووڵاتیانی بەغدا، سەرجەم رێگاکانی باڵیۆزخانەی بەغدا داخراون.

بڕیاربوو خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ کە موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر داوای کردبوو، لەبەردەم دادگای فیدڕاڵی بەڕێوەبچێت،، بەڵام پەشیمان بوویەوەو داوای کرد خۆپێشاندانەکان ببرێنە بەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا.

بەهۆی بوونی یەکەیەکی سوپای تورکیا لە بنکەی سەربازی باشیک، پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات ئاڵۆزبووەو دوێنێش شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا سەردانی بەغدای کرد و هیچ ئەنجامێکی لێنەکەوتەوە.