ره‌شبگیری ده‌ستیپێكرد
ده‌یانبه‌ن بۆ شوێنی نادیار
K24 – هه‌ولێر:
چه‌كدارانی داعش ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێكی ره‌شبگیری دژی گه‌نجان كردووه له ناو شاری موسڵ و سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ترسه‌كه‌شیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌گه‌ری هه‌وڵی ئه‌نجامدانی راپه‌ڕین و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌كداری.
زوهێر ئه‌لئه‌عره‌جی كه یه‌كێكه له ئه‌ندامه‌كانی"ده‌سته‌ی راوێژكردن بۆ پرۆسه‌ی رزگاركردنی نه‌ینه‌وا" رایگه‌یاندووه" داعش ژماره‌یه‌كی زۆری له گه‌نجه‌كانی ناو موسڵ ده‌ستگیر كردووه و له‌وه ده‌ترسێت له دژی چه‌كداره‌كانیان راپه‌ڕن.
ئه‌لعه‌عره‌جی ئه‌وه‌شی گوتووه" تا ئێستا خه‌ڵكی موسڵ به ده‌ست زه‌بر و زه‌نگی ئه‌و رێكخراوه‌وه ده‌ناڵێنن و كرده‌وه‌ی وه‌حشیگه‌رانه ده‌رحه‌ق به خه‌ڵكی شاره‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن،له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌مڕۆ به‌یانی ژماره‌یه‌كی زۆر له گه‌نجانی شاره‌كه‌یان ده‌ستگیر كردووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد گه‌نجه‌كان به هه‌ڕه‌شه و زه‌بری چه‌ك براوون بۆ شوێنێكی نادیار،داوای له هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی عێراق كرد په‌له بكه‌ن له كۆنترۆڵی شاره‌كه و له‌ناوبردنی داعش.