بڕیاری ده‌ستگیركردنی نوجێفی ده‌ركرا
K24 – هه‌ولێر
دادگای عێراق فه‌رمانی دەستگیرکردنی پارێزگاری پێشووی نه‌ینه‌وا ئەسیل نوجەیفی دەرکرد.
بە تۆمەتی هاوکاریکردن لەگەڵ هێزەکانی سوپای تورکیا، دادگای تاوانەکانی ناوەندی عێراقی فه‌رمانی دەستگیرکردنی بۆ ئەسیل نوجەیفی دەرکرد.
په‌رله‌مانتار عەبدولرەحمان لوێزی رایگه‌یاند بڕیاری گرتنی ئه‌سیل نوجێفی ده‌رچووه، پاش ئه‌وه‌ی كه ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار سكاڵایان دژی نوجێفی تۆمار كرد.
گوتیشی دادگای تاوانه‌كانی ناوه‌ندیی عێراق دوو رۆژ به‌ر له ئێستا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی نوجێفی ده‌ركرد و تۆمه‌تباره به هاوكاری كردنی هێزه‌كانی توركیا كه له لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراق به هێزێكی داگیركه‌ر ناونراوه.
ئه‌و پەرلەمانتارهی پارێزگای نەینەوا داوا لە حکوومەتی عێراق دەکات، چیتر هەماهەنگی لەگەڵ نوجەیفی نەکات، چونکە له لایه‌ن دادگاوه داواكراوه.
په‌رله‌مانی عێراق له ئایاری 2015 پارێزگای پێشووی نه‌ینه‌وا ئه‌سیل نوجێفی له پۆسته‌كه‌ی لای دا، كه پاشان ده‌ست به دامه‌زراندنی حه‌شدی نیشیتمانی كرد و له‌م دواییه‌ش ناوه‌كه‌ی بۆ پاسه‌وانی نه‌ینه‌وا گۆڕی و له لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه ره‌تكرایه‌وه.