زەرغامی: لە پێناو پەیوەندیی دراوسێتی ترەمپمان لە تورکیا نەکردووەتەوە ئامانج
ئەندامێکی ئەنجوومەنی باڵای پلاتفۆڕم و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئینتەرنێت، دەڵێت: "لە پێناو پاراستنی پەیوەندیی دراوسێتی، دۆناڵد ترەمپمان لە تورکیا نەکردووەتەوە ئامانج".
چوارشەممە 8ـی تەممووزی 2026، عیزەتوڵڵا زەرغامی، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای پلاتفۆڕم و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئینتەرنێت، کە پێشتر وەزیری رۆشنبیری کۆماری ئیسلامیی ئێران بووە، داوای بانگهێشتکردنی باڵیۆزی تورکیای لە تاران کردووە و دەڵێت؛ ترەمپ لە تورکیا فەرمانی هێرشکردنە سەر ئێران دەکات، بەڵام ئێران لە پێناو رێزگرتن و پاراستنی پەیوەندیی دراوسێتی ترەمپی لەو وڵاتە نەکردووەتە ئامانج.
زەرغامی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی:"بکوژی سەرکردەی ئێران بۆ تۆڵەسەندنەوە ئامادەبوو، بەڵام ئێران بەهۆی پاراستنی دۆستایەتی و دراوسێیەتی باش لەگەڵ دراوسێکانیدا ترەمپی نەکردووەتە ئامانج".
لای خۆیەوە حەمید رەسایی، نوێنەری بناژۆخوازی پەرلەمانی ئێران، ئاماژەی بە شوێنی مانەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تورکیا دابوو، کە بۆ بەشداری لە لووتکەی ناتۆ لە ئەنقەرا بووە، رایگەیاندووە، ئێستا ترەمپ ئامانجێکە و لە سێرەدایە، پێویستە شوێنی حەوانەوەکەی بکرێتە ئامانج.