بە ڤیدیۆ..ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوی داعش دەتەقێندرێتەوە

K24 – فازلیە

ھۆشمەند سادق پەیامنێری كوردستان24 لە بەرەكانی شەڕ رایگەیاند: "بە گوێرەی زانیارییە ھەواڵگرییەكان، چەكدارانی داعش ئەو ئۆتۆمبێلەیان لەنێو گوندی فازلیەی سەر بە ناحیەی باشك ئامادەكردبوو بۆ ئەوەی خۆی بە ھێزەكانی پێشمەرگەدا بتەقێنێتەوە، بەڵام بەر لەوەی ئاراستە بكرێت فڕۆكەی ھاوپەیمانان ئۆتۆمبێلەكەی تەقاندەوە".

گوتیشی: "ھێزەكانی پێشمەرگە زانیاریان لەبارەی ئەو ئۆتۆمبێلە داوە بە فڕۆكەی ھاوپەیمانان و لە ماوەیەكی كەمدا لەلایەن فڕۆكەكانی تەقێندرایەوە".