داعش ئۆتۆمبێلێكی سه‌یر بۆ ته‌قاندنه‌وه به‌كارده‌هێنێت
ده‌ستكردی خۆیانه
K24 – هه‌ولێر:
هۆشمه‌ند سادق په‌یامنێری كوردستان24 له گه‌ڕه‌كی خه‌زرای شاری موسڵه‌وه كه ئه‌مڕۆ هێزه عێراقییه‌كان كۆنترۆڵیان كردووه رایگه‌یاند" له‌و گه‌ڕه‌كه‌دا داعش بۆ یه‌كه‌مجار جۆره ئۆتۆمبێلێكی بچووك و ده‌ستكردی خۆیان بۆ ته‌قاندنه‌وه به‌كارهێناوه و ویستوویانه به هێزه عێراقییه‌كاندا بیته‌قێننه‌وه.
فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای عێراق له كاتی نیشاندانی ئۆتۆمبێله بچووكه‌كه‌ی داعش به په‌یامنێری كوردستان24 راگه‌یاند" ئه‌و ئۆتۆمبیله توانای هه‌ڵگرتنی 20 ته‌ن "تی ئێن تی" هه‌یه و چه‌كدارانی داعش هه‌وڵیانداوه به‌م رێگه‌یه پێشڕه‌وی هێزه عێراقییه‌كان رابووهستێنن.