ئیسپانیا ھێزێكی تایبەت رەوانەی عێراق دەكات
لە كۆبوونەوەی پەرلەمانی ئیسپانیا ئەم بڕیارە لەبارەی شەڕی مووسڵەوە دەدرێت
K24 – ھەولێر
ئیسپانیا بڕیاریدا بۆ ھاوكاری كردنی ھێزە عێراقییەكان لە ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوە مووسڵ ھێز رەوانەی عێراق بكات.
پەرلەمانی ئیسپانیا لە دانیشتنێکی تایبەتدا بڕیاریدا 125 سەرباز رەوانەی عێراق بكات، ئەمەش وەکو ھاوکاریکردنی ھێزە عێراقییەکان لە ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی شاری مووسڵ.
بەم بڕیارەش، ژمارەی سەربازە ئیسپانییەکان لە عێراق دەگاتە 425 سەرباز کە رۆڵی ئەو سەربازە ئیسپانیانە مەشق و راھێنانە بە ھێزە عێراقییەکان، بەڵام بەھیچ شێوەیەک ئەو ھێزە ئیسپانییە بەشداری ئۆپەراسیۆن و شەڕەکان ناکات.
ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی مووسڵ 17/10/2016 دەستیپێكرد، ھێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق توانیویانە رووبەرێكی زۆر لە دەست چەكدارانی داعش رزگار بكەن.