تەقینەوەیەك لە بەغدا روویدا

ژمارەیەك كەس بەھۆی تەقینەوەكە بوونەتە قوربانی

K24 – ھەولێر

كەمێك پێش ئێستا تەقینەوەیەك لە ناوچەی جەمیلەی رۆژھەڵاتی بەغدا روویدا.

بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان تەقینەوەكە لە رێگەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێڕێژكراو ئەنجامدراوە و ژمارەیەك كەس بەو ھۆیەوە بوونەتە قوربانی.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا رایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە گەڕەكی جەمیلەی ناوچەی سەدر لە رۆژھەڵاتی بەغدا 22  كەس كوژران و 50  كەسیش بریندار بوون.

چەند ساتێك دوای تەقینەوەكە رێكخراوی داعش، بەرپرسیاریەتی خۆی لە تەقینەوەكە راگەیاند.

تەقینەوە ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە بەغدا 8 كانوونی دووەمی 2017
تەقینەوە ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە بەغدا 8 كانوونی دووەمی 2017

ئەمە لە كاتێكدایە لە چەند رۆژی رابردوودا چەند تەقینەوەیەكی دیكە لە بەغدا روویاندا، دوو رۆژلەمەوبەر تەقینەوەیەك له‌ گه‌ڕه‌كی شوعله‌، له‌ نزیك بازاڕێكی میللی روویدا و به‌هۆیه‌وه‌ 3 كه‌س كوژران و 4 دیكه‌ش بریندارن.

ھەر لە ھەفتەی رابردوو لە 5 كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2017، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ ناوه‌ڕاستی به‌غدای پایته‌ختی عێراق روویدا و به‌هۆیه‌وه‌ 9 كه‌سی دیكه‌ كوژران و برینداربوون و هه‌ندێك له‌ سایته‌ عێراقییه‌كانیش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، هه‌موو رۆژێك ته‌قینه‌وه‌ لە به‌غدا رووده‌ده‌ن.

تەقینەوە ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە بەغدا 8 كانوونی دووەمی 2017
تەقینەوە ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە بەغدا 8 كانوونی دووەمی 2017