فێدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ده‌نگی به كریستیانۆ رۆناڵدۆ و زیدان داوه
بۆ خه‌ڵاتی باشترین یاریزان و راهێنه‌ری جیهان
K24- هه‌ولێر
دوای ئاشكرابوونی باشترینه‌كانی جیهان له‌لایه‌ن فیفاوه، لسیتی ده‌نگی كاپتن و راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كانی جیهان ئاشكرابوو و ده‌نگی فێدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقیش بۆ باشترین یاریزان و راهێنه‌ر ئاشكرابوو.
به‌پێی زانیارییه‌كانی كوردستان24 فێدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بۆ خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهان ده‌نگی به كریستیانۆ رۆناڵدۆ داوه، كه یاریزانه‌كه‌ی ریال مه‌درید توانی خه‌ڵاته‌كه به‌ده‌ست بهێنێت و ببێته باشترینی 2016، له‌سه‌ر ئاستی راهێنه‌رانیش عێراق ده‌نگی به زینه‌دین زیدانی راهێنه‌ری ریال مه‌درید داوه، كه كلاودیۆ رانیێری له زیدان و سانتۆس ده‌نگی زۆرتری به‌ده‌ستهێنا و به باشترین راهێنه‌ری 2016 ده‌ستنیشانكرا.
له زیورخ له مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا، فیفا باشترینه‌كانی جیهانی خه‌ڵاتكرد و عه‌بدولخاڵق مه‌سعوودی سه‌رۆكی فێدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق یه‌كێك بوو له به‌شداربووه‌كانی مه‌راسیمه‌كه و ئه‌و سه‌رۆكه كورده له‌لایه‌ن فیفاوه بۆ مه‌راسیمه‌كه بانگهێشتكرابوو.