هاووڵاتیان داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی مه‌ده‌نی بۆ مووسڵ ده‌كه‌ن

ده‌سه‌ڵاتی یه‌كه‌م له‌ شاری مووسڵ سوپای عێراقه‌

K24 - مووسڵ

ئێستا ئەوەی ده‌سه‌ڵاتی بەرێوه‌بردنی شاری مووسڵی له‌ ده‌سته‌، سوپای عێراقە نەك دەزگا مەدەنییەكان و فەرمانگەكانی حكوومەت، ھاووڵاتیانیش داوا دەكەن، بە زووترین كات ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگا و خودی پارێزگار بگەرێنەوە مووسڵ، تا خزمەتگوزارییەكان بۆ خەڵك دابین بكەنەوە.

ھاووڵاتییەكی مووسڵ بە كوردستان24 گوت: "ئەوەی تا ئێستا دەسەڵاتی بە دەستەوەیە لە مووسڵ سوپایە، تا ئێستا دامودەزگا حكومییەكان بە ئەركی خۆیان ھەڵنەستاون".