هه‌ڵسووڕاوێكی گۆڕان: به‌ یه‌ك ته‌له‌فۆن هه‌موو كێشه‌كان به‌ ئاسانی چاره‌سه‌ر ده‌بن

گۆڕان و پارتی: ئاماده‌ی سازشین

K24 - هه‌ولێر:

ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان رای وایە بە تەلەفۆنێكی دۆستانەی نێوان بارزانی و نەوشیروان موستەفا كێشەكان بە ئاسانی چارەسەر دەبن. دەشڵێت: "بزووتنەوەی گۆڕان ئامادەیە سازش بكات بەو مەرجەی لایەنی بەرامبەر جددی بێت لە گفتوگۆكردن".

لەولاشەوە ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی دەڵێت پەیامەكەی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان سازشی تێدایە بۆیە پارتی ئامادەی سازشە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی بەمەرجێك كار لە بەرژەوەندی ھاووڵاتیان نەكات.