بە وێنە.. فێستیڤاڵی بەفر لە حاجی ئۆمەر
چەندین چالاكی جۆراوجۆر ئەنجامدرا
K24 - حاجی ئۆمەران
سێیەمین فێستیڤاڵی سەر بەفر لە حاجی ئۆمەران بە ئامادەبوونی بەرپرسانی گەشتوگوزار و بەرپرسانی ئیداری ناوچەكە بەڕێوەچوو، تێیدا چەندین یاری سەربەفر و سەركێشی و ھەڵپەركێی كوردی لەلایەن گرووپی ھەڵپەڕكێی رۆژھەڵات ئەنجامدرا.
بە گوتەی بەرپرسانی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی كوردستان، ئەنجامدانی ئەو جۆرە چالاكیانە لە ناوچە گەشتیارییەكان، مەبەست لێی راكێشانی سەرنجی گەشتیارانە لەناوخۆ و دەرەوە و بەرزكردنەوەی داھاتی گەشتوگوزارە.
ناحیەی حاجی سەر بە قەزای چۆمانە لە سنووری پارێزگای ھەولێر، چەندین ناوچەی گەشتیاری لێیە و ساڵانە ژمارەیەكی زۆر گەشتیار رووی تێدەكەن.
فۆتۆ: ھەڤاڵ مەلا





















