پارێزگاى كه‌ركووك بڕيارێكى به‌غداى له باره‌ى كاره‌باوه ره‌تكرده‌وه
به‌غدا كه‌رتى كاره‌باى راده‌ستى دوو كۆمپانياى ناوخۆيى كرد.
K24 – هه‌ولێر:
حکومەتی عێراق گرێبەستێک لەگەڵ دوو کۆمپانیای ناوخۆی واژووكرد و کەرتی کارەبای رادەستی ھەردوو کۆمپانیاکە کرد.
ئەم پڕۆژەیە لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق چووه‌تە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام لە کەرکووك ئەنجوومەنی پارێزگا، بڕیاری راگرتنی کارەکانی ئەو دوو کۆمپانیایەی دا، بە بیانوی ئەوەی کە کارەکانیان بەڕێکاری یاسایی نەڕۆيشتووە و پارەی کارەباش زیاد دەکرێت لەسەر خەڵك.