یۆڤێنتۆس بەفەرمی پاتریک سچیکی گواستەوە ریزەکانی

پشکنینە پزیشکییەکانی تێپەڕاند

K24- هەولێر

پاتریک سچیک بەفەرمی پشکنینە پزیشکییەکانی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی تێپەڕاند و پەیوەندیی بە ریزەکانی یانەکە دەکات.

یانەی یۆڤێنتۆس بەفەرمی وێنەی پشکنینە پزیشکییەکانی سچیکی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر بڵاوکردووەتەوە، کە سچیکی 21 ساڵان لەگەڵ هەڵبژاردەی چیک بەشداریی یۆرۆی خوار 21 ساڵانە و تەنیا بۆ ئەنجامدانی پشکنینەکان لە پۆڵەنداوە گەشتی بۆ ئیتاڵیا کردووە و بەخێرایی دەگەڕێتەوە ئیتاڵیا.

سچیک وەرزی رابردوو لەگەڵ سامپەدۆریا لە یەکەم وەرزی لە سێریا ئەی لە 32 یاری 11 گۆڵی تۆمارکرد، کە هاوینی رابردوو لە سپارتا پراگاوە گواسترایەوە ریزەکانی سامپەدۆریا.

سچیک بەرامبەر 4 ملیۆن یۆرۆ گواسترایەوە سامپدۆریا، بەڵام بەگوێرەی سەرچاوەی میدیاکانی ئیتاڵیا بەرامبەر 25 یۆرۆ پەیوەندی بە یۆڤێنتۆسەوە دەکات.

پشکنینە پزیشکییەکانی پاتریک سچیک
پشکنینە پزیشکییەکانی پاتریک سچیک
پشکنینە پزیشکییەکانی پاتریک سچیک
پشکنینە پزیشکییەکانی پاتریک سچیک
پشکنینە پزیشکییەکانی پاتریک سچیک
پشکنینە پزیشکییەکانی پاتریک سچیک