محەمەد سەڵاح پشکنینە پزیشکییەکانی لیڤەرپوولی تێپەڕاند

بەرامبەر 34 ملیۆن پاوەند دەبێتە دووەم گرێبەستی ئەم هاوینەی کلۆپ

K24- هەولێر

محەمەد سەڵاح سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە لیڤەرپوول پشکنینە پزیشکییەکانی بەسەرکەوتوویی تێپەڕاند و لە چەند کاتژمێری داهاتوو بەفەرمی دەبێتە یاریزانی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی.
کەناڵی سکای سپۆرتسی بەریتانی کەمێک لەمەوبەر رایگەیاند، وەکو چاوەڕێ دەکرا محەمەد سەڵاحی هێرشبەری میسری یانەی رۆمای ئیتاڵی پشکینە پزیشکییەکانی بە سەرکەوتوویی تێپەڕاند و بەرامبەر 34 ملیۆن پاوەند روودەکاتە ریزەکانی رێدز.
سەڵاح بۆ ماوەی پێنج وەرز دەچێتە لیڤەرپوول و دوای دۆمێنیک سۆلانکی دەبێتە دووەم گرێبەستی ئەم هاوینەی یۆرگن کلۆپ.