مانچێستەر یونایتد یاریی باسکە لە پۆگبا قەدەخە دەکات
پۆگبا هەمیشە لە کاتی دەستبەتاڵی یاریی باسکە دەکات
K24- هەولێر
مانچێستەر یونایتد ئەنجامدانی یاریی باسکە لە پۆل پۆگبا قەدەخە دەکات.
رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی ئاشکرایکردووە، مانچێستەر یونایتد داوای لە پۆگبا کردووە خۆی لە یاریی باسکە بەدوور بگرێت و چیدیکە ئەو یارییە نەکاتەوە، بۆ ئەوەی لە پێکان بە دوور بێت.
هاوینی رابردوو پۆگبا لە ئەمریکا لەگەڵ رۆمێلۆ لۆکاکۆ و چەند یاریزانێکی دیکەی مانچێستەر یونایتد یاریی باسکەی دەکرد و هەمیشە لە بۆنە جیاوازەکاندا لە یۆڤێنتۆسیش یاریی باسکەی کردووە و دوای تۆپی پێ ناوەڕاستکارە فڕەنسییەکە زۆر حەزی بە یاریی باسکەیە، بەڵام خۆزێ مۆرینهۆ بۆ رێگریکردن لە پێکانە یەک لە دوا یەکەکانی، یاریی باسکەی لە پۆگبا قەدەخە کرد.
پۆگبا نزیکەی مانگێکە بەهۆی پێکانەوە لە مان یونایتد دابڕاوە و ئەستەمە بتوانێت تاکو نزیکەی دوو مانگی دیکە دەست بە یاریکردن بکاتەوە.


