بە بڕیاری بەغدا ھاووڵاتییانی عێراق دەتوانن رەگەزنامەی خۆیان بگوازنەوە كەركووك

قۆناغێكی دیكەی تەعریبكردنە

K24 - ھەولێر

بەغدا بڕیاریداوە ھەموو ھاووڵاتییەکی عێراقی دەتوانێت رەگەزنامەی باری شارستانی بۆ کەرکووك بگوازێتەوە و لەوشارە نیشتەجێ بێت، ئەمەش قۆناغێکی دیکەی تەعریبکردنەوەی شارەکەیە، بڕیارەکەش لەکاتێکدایە کەرکووك و ناوچە کوردستانییەکانی دیکەی ھەرێم بە پێی دەستوور ناوچەی کێشە لەسەرن و پێویستە بە پێی مادەی 140 چارەنووسیان یەکلایی بکرێتەوە، ئەم ھەنگاوەی بەغدا لەدوای داگیرکردنی شارەکەوە دێت لەلایەن چەکدارانی حەشدی شەعبییەوە کە ئێستا ترس و دڵەڕاوکێ لەوشارە بڵاودەکەنەوەو فشار لەسەر ھاوڵاتییانی کورد دەکەن بۆ جێھێشتنی شارەکە بەوھۆیەشەوە نزیکەی 170 ھەزار ھاووڵاتی کورد ئاوارەی شارەکانی ھەرێمی کوردستان بوونە.