حكومه‌تی عێراق گۆڕانكاری له به‌شه بودجه‌ی كوردستان نه‌كردووە
تەنھا رێگەیەك ماوەیە بۆ گێڕانەوەی پشكی ھەرێمی كوردستان بە بێ كەمكردنەوە
K24 - ھەولێر
پشكی ھەرێمی كوردستان لە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2018 تا ئێستا لە 12.6% دیاركراوەو حكومەتی عێراق هیچ گۆڕانكارییه‌كی تێدا نەكردووە، ته‌نیا یه‌ك ئه‌گه‌ر هه‌یه كه له 17% پشكی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم بگه‌ڕێنێته‌وه، ئەویش لە رێگەی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه ده‌بێت، ئه‌گەر په‌رله‌مان بودجەی گشتی ساڵی 2018 لە واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا پەسند نەكات، ئەوكات بودجەی ساڵی رابردوو دەبێتە بنەمای بودجەی ساڵی داھاتوو.