چه‌كداره‌ خۆبه‌خشه‌كانی خورماتوو گورزی كوشنده‌ له‌ هێزه‌ "داگیركه‌ره‌كان" ده‌وه‌شێنن

كوردستان 24 پێكدادانی چه‌كداره‌ خۆبه‌خشه‌ كورده‌كان و حه‌شدی شه‌عبی دۆكیومێنت ده‌كات

K24 - كه‌ركووك:

لەدوای داگیرکردنی خورماتوو لەلایەن حەشدی شەعبیەوە ژمارەیەک چەکداری خۆبەخش، چەکەکانیان ھەڵگرتووەو  دەڵێن: "شارەکەمان داگیرکراوەو ڕێگە بەو داگیرکارییە نادەین".

ھەر بۆیە ناوبەناو بەشێوەی پارتی زانی دەچنە سەر بازگەو خاڵەکانی حەشدی شەعبی لەخورماتوو و گورزی کوشندەیان لێ دەدەن.

کامێرای کوردستان24 لەگەڵ ئەو چەکدارە خۆبەخشانە دەچێتە چالاکیيەکی یەکێک لە گرووپە چەکدارەکانی خورماتوو کە گورز لە خاڵێکی حەشدی شەعبی دەوەشێنن و شەش چەکداری حەشدی شەعبی لەو چالاکیەیە دەکوژرێت.