محەمەد سەڵاح لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ خێراترین یاریزانە

خێراترین ماوەی لەم وەرزە تۆمارکردووە

محەمەد سەڵاحی هێرشبەری میسری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی لەم وەرزە خێراترین یاریزانە، تاکو ئێستا لە خولەکە خێراترین ریکۆردی تۆمارکردووە.

بەگوێرەی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، محەمەد سەڵاح لەم وەرزە بە تێکڕای خێرایی 33,8 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا رایکردووە و خێراترین ریکۆردی لەم وەرزە تۆمارکردووە، کە ئەو هێرشبەرە میسرییە لەم وەرزە تاکو ئێستا 10 گۆڵی بۆ رێدز تۆمارکردووە و ئەمشەو بەرامبەر ریال مەدرید لەگەڵ یانەکەی لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ یاریی دەکات.

بەگوێرەی ئامارەکان، دوای سەڵاح مارکۆس راشفۆردی هێرشبەری مانچێستەر یونایتد دووەم خێراترین ماوەی بە 33,5 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک تۆمارکردووە و کایل وۆڵکەریش سێیەم خێراترین یاریزانی ئەم وەرزەی خولەکەیە و تێکڕای خێراییەکەی 33,3 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکە.

عوسمان دێمبلی هێرشبەری بارسێلۆنای ئیسپانی گەرچی پێکانی هەبوو، بەڵام چوارەم خێراترین یاریزانی ئەم وەرزەیە و 33,3 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک خێراییەکەیەتی و کۆستاتس مانۆلاسیش کە لە ریمۆنتادایەکەی رۆما بەسەر بارسێلۆنا گۆڵی سەرکەوتنی تۆمارکرد، پێنجەم خێراترین یاریزانە و بە خێرایی 33,1 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا رایکردووە.