ئەمشەو کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ شکاندنی چەند ریکۆردێک یاریی دەکات
کریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵکاری ئەم وەرزە و مێژوویی چامپیۆنزلیگە
کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەمشەو لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر لیڤەرپوول جگە لەپێناوی بەدەستهێنانی سێزدەمین نازناو بۆ ریال مەدرید یاریی دەکات، لەپێناوی شکاندنی چەند ریکردۆێکیش یاریی دەکات کە خولەکە بووەتە خولی دڵخوازراوی ئەو هێرشبەرە پۆرتوگالییە.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەم وەرزە بە تۆمارکردنی 15 گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی خولەکەی گرتووە و نزیکتری رکابەر لێیەوە محەمەد سەڵاحە کە 10 گۆڵی ھەیە، بۆیە کریستیانۆ رۆناڵدۆ چاوی لەوەیە ئەمشەو ئەگەر ھیچ موعجیزەیەک روونەدات، بۆ شەشەمجار- خەڵاتی گۆڵکاری چامپیۆنزلیگ بەدەست بھێنێت و ریکۆردی خۆی بشکێنێتەوە کە ھەر خۆی زۆرترین وەرز بووەتە گۆڵکاری خولەکە و لەدوای ئەو لیۆنێل مێسی و جێرد مۆلەر دێن کە چوار جار خەڵاتەکەیان بەدەستھێناوە.
-کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە وەرزێکی چامپیۆنزلیگ خاوەنی ریکۆردی زۆرترین گۆڵە، 17 گۆڵی لە وەرزی 2014/2013 تۆمارکردووە، وەرزی 2016/2015 دۆن 16ی بۆ ریال مەدرید کرد، ئەمشەو ئەگەر ھاتریک یان زیاتر تۆمار بکات ئەوا کریس ریکۆردی خۆی دەشکێنێتەوە و ریکۆردی زۆرترین گۆڵ لە وەرزێکدا مسۆگەر دەکات.
-کریستیانۆ رۆناڵدۆ پێشتر چوار جار نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێناوە، دەیەوێت ئەمشەو بۆ جاری پێنجەم نازناوەکە بەرز بکاتەوە و ببێتە یەکەم یاریزان لە مێژووی خولەکە ئەوەندە نازناو بەرز بکاتەوەم کە سێ نازناوی لەگەڵ ریال مەدرید و نازناوێکیشی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد بەدەستهێناوە.
- کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە تۆمارکردنی 120 گۆڵ گۆڵکاری مێژوویی چامپیۆنزلیگە و 20 گۆڵ لە پێشەوەی نزیکترین رکابەرییەتی کە لیۆنێل میسییە، دەیەوێت ئەمشەو بە گۆڵکردن ژمارەی گۆڵەکانی زیاتر بکات و پێگەی خۆی لە ریزبەندییەکە قایمتر بکات.