یواخیم لۆف رەتیدەکاتەوە لە ریال مەدرید شوێنی زیدان بگرێتەوە
بە دەستلەکارکێشانەوەی زیدان شۆک بووە
یواخیم لۆف رەتیدەکاتەوە لە شوێنی زینەدین زیدان ببێتە راهێنەری ریال مەدریدی ئیسپانی.
یواخیم لۆفی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا کە لەگەڵ یاریزانەکانی خەریکی خۆئامادەکردنە بۆ مۆندیالی 2018 کە تەنیا 13 رۆژ ماوە لە رووسیا دەستپێبکات، رەتیکردەوە نیازی هەبێت ئەرکی راهێنەرایەتی ریال مەدریدی ئیسپانی بگرێتە ئەستۆ، کە لۆف هاوشانی چەند راهێنەرێکی دیکە بەرژێرە بۆ ئەوەی ببێتە راهێنەری داهاتووی یانە ئیسپانییەکە.
لۆف لەبارەی وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی ریال مەدرید رایگەیاند، بە هەموو شێوەیەک رەتیدەکەمەوە ئەرکی راهێنەرایەتی ریال مەدرید وەربگرم، چونکە ئێستا من خەریکی خۆئامادەکردنم بۆ مۆندیال، هەروەها راهێنەرە ئەڵمانییەکە سەرسامبوونی خۆی بە دەستلەکارکێشانەوەی زیدانیش دووپاتکردەوە، کە رۆژی پێنجشەممە دەستی لە راهێنەرایەتی ریال مەدرید هەڵگرت.