یاریزانێکی ریال مەدرید دەچێتە پرێمەرلیگ

فولهام دەیەوێت تیۆ هێرناندێز بگوازێتەوە ریزەکانی

فولهام دەیەوێت تیۆ هێرناندێز لە ریال مەدریدەوە بگوازێتەوە ریزەکانی.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاشکرایکردووە، فولهام دەیەوێت تیۆ هێرناندێزی 20 ساڵان لە ریال مەدریدەوە بە خواستن بۆ ماوەی وەرزێک بگوازێتەوە ریزەکانی، کە هاوینی رابردوو لە ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە بۆ ماوەی شەش وەرز پەیوەندی بە ریزەکانی ریال مەدریدەوە کرد.

بەرگریکارە فڕەنسییەکە وەرزی رابردوو لەگەڵ ریال مەدرید تەنیا بەشداریی 13 یاریی لالیگای کرد، بۆیە لەوانەیە تیۆ بیەوێت زیاتر دەرفەتی یاریکردنی هەبێت و رووبکاتە ریزەکانی فولهام کە تازە بۆ ریزەکانی پرێمەرلیگ سەرکەوتووە.