كارگەی مافوری ھەریر گرفتی به بازاڕكردنی هه‌یه
زیاتر لە 70 ئافرەت كاری تێدا دەكەن
K24 - ھەریر
كارگه‌ی مافوری هه‌ریر له ساڵی 1997 دامه‌زراوه‌و زۆربەی فه‌رمانبه‌ره‌كانی كارگەكە كه‌سوكاری شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كانن، به‌رهه‌می چنینی ده‌ستی ئه‌و ئافره‌تانەی كاری تێداده‌كه‌ن یه‌كێكه له‌باشترین به‌رهه‌مه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام بەرھەمی ئه‌و كارگه‌یه گرفتی به بازاڕكردنی هه‌یه.
رجا محەمەدەمین، چه‌ند ساڵێكه له كارگه‌ی مافوری هه‌ریر كاری دروستكردن و چنینی مافوری تابلۆ ده‌كات، ئه‌و كاره بۆ ئه‌و بووەته سه‌رچاوه‌ی بژێوی ژیانی خۆی و خانه‌واده‌كه‌شی. ئەو دەڵێت: "ئەو كارگەیە بووەتە سەرچاوەی دابینكردنی ژیانی كۆمەڵێك ئافرەت".
ئەو باس كاركردنی خۆی دەكات و دەڵێت: "ئەو كارەی من دەیكەم چنینی تابلۆیە و زیاتر پەیوەندی بە شوێنەوارەوە ھەیە".
فه‌رش و مافوری كارگه‌ی هه‌ریر، به یه‌كێك له‌باشترین به‌رهه‌مه‌كانی باشووری كوردستان هه‌ژمارده‌كرێ، به‌ڵام به بازاڕكردن بووەته گرفتێكی سه‌ره‌كی له‌به‌رده‌م زیادكردنی به‌رهه‌می ساڵانه‌ی ئه‌و كارگه‌یه.
مەجید جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی مافوری هه‌ریر بە كوردستان24 راگەیاند: "چەندین جۆر تابلۆ لە كارگەكەمان دروست دەكرێن، كە پەیوەندییان بە كولتوور و شوێنەوار و ئاینیەوە ھەیە".
گوتیشی: "لە رووی بە بازاڕكردنەوە گرفتێكی گەورەمان ھەیە، چونكە بەرھەمەكانمان بە بازاڕ ناكرێن".
كارگەی مافوری ھەریر ساڵی 1997 كراوه‌ته‌وه و ئێستا 73 فه‌رمانبه‌ری هه‌یه، له‌نێویاندا 58یان ئافره‌تن و له%80 ده‌رفه‌تی كار دراوه‌ته كه‌سوكاری شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كان و سه‌رجه‌میشیان دانیشتووی شاره‌دێی هه‌ریرن، به‌رهه‌می چنینی ساڵانه‌ی ئه‌و كارگه‌یه‌ش 36 مه‌تر چوارگۆشه‌یه كه زۆرینه‌ی تابلۆی دیوارین و په‌یوه‌ستن به شوێنەوار و مێژووی كوردستان.
ھ.م