کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لە ریال مەدریدەوە لەبارەی چارەنووسی لۆپیتێخی
ئەمڕۆ لۆپیتێخی لە کارەکەی دوور دەخرێتەوە
جولیان لۆپیتێخی دوای شکستەکەیان لە کلاسیکۆ، لە ژووری جلگۆڕین لە یاریگەی کامپ نوو ماڵئاوایی لە یاریزانەکانی کردووە و چاوەڕێ دەکرێت لە چەند کاتژمێرێ داهاتوو ریال مەدرید بەفەرمی ئەو راهێنەرە ئیسپانییە دووربخاتەوە.
رۆژنامەکانی مارکا و ئاسی ئیسپانی ئاشکرایانکردووە، ئەمشەو کاتژمێر هەشت کارگێڕانی ریال مەدرید کۆدەبنەوە و بڕیاری لەسەر دوورخستنەوەی لۆپیتێخی دەدەن، تەنانت خوودی لۆپیتێخیش دەزانێت چیدیکە راهێنەرایەتی یانەکە ناکاتەوە و سێ مانگ دوای دوورخرانەوەی لە راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا، ئەمجارەیان لە راهێنەرایەتی ریال مەدرید دوور دەخرێتەوە.
بەگوێرەی سەرچاوەی میدیاکانی ئیسپانیا، ئەنتۆنیۆ کۆنتی و سانتیاگۆ سۆلاری بەبرژێری سەرەکین بۆ ئەوەی شوێنی لۆپیتێخی بگرنەوە و رۆژی چوارشەممە یاریی ریال مەدرید لە جامی شای ئیسپانیا بەڕێوە ببەن.
لۆپیتێخی لە ماوەی 120 رۆژدا، شەش بردنەوە و دوو بەرامبەربوون و شەش دۆڕانی تۆمارکرد.