له شارۆچكه‌ى سۆران ديارهى راوكردنى ئاژه‌ڵ و باڵنده ته‌شه‌نه‌ى كردووه
راوچييهكان به چه‌ك خه‌ريكى قه‌ڵاچۆكردنى بزنى كێوى و باڵنده جۆراوجۆره‌كانن
K24 – هه‌ولێر:
دیارده‌ی راوكردنی ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ی كێوی له باشووری كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار ته‌شه‌نه‌ی كردووه.
ئێستا دوای چوار خولی رابردوو په‌رله‌مانی كوردستان یاسایه‌كی تایبه‌ت به قه‌ده‌غه‌كردن یان به‌لانی كه‌مه‌وه بۆ رێكخستنی راوكردن ده‌رنه‌كردووه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته مه‌ترسی له‌سه‌ر له‌ناوچوونی چه‌ندین جۆر ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ی كێوی.