لاڤرۆڤ: داوا ده‌كه‌ین كێشه‌ی كورد به‌ ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێت

پێویستە كورد لە رێگەی نوێنەرەكانییەوە دانووستان لەگەڵ حكوومەتی عێراق بكات

K24 - مۆسكۆ

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ده‌رباره‌ی پرسی كورد رای وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند. رووسیا له‌گه‌ڵ پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق و سوریایه‌، به‌ پێویستیشی ده‌زانێت كورد له‌ رێگه‌ی نوێنه‌ره‌كانیانه‌وه‌ به‌ دانووستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق ئه‌و وڵاتانه‌ی تیایدا ده‌ژین به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی پرس و كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

سێرگێی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا گوتی: "هه‌ڵوێستی ئێمه‌ زۆر روونه‌ سه‌باره‌ت به‌و پرسانه‌ی پەیوەندیدارن بە كورد له ‌عێراق و سووریا و هه‌ر شوێنێكی دیكە كه ‌لێی نیشته‌جێن، پێویسته‌ كێشه‌كان له ‌رێگای ده‌ستوور و یاساكانی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ كورد تێیدا ده‌ژین چاره‌سه‌ر بكرێن، مافی پێكهاته‌كان كه ‌كوردیش به‌شێكن له‌و نه‌ته‌وانه‌، له‌ رێگای گفتوگۆ له‌نێوان نوێنه‌رانی كورد و حكوومه‌ته‌كانی ناوه‌ندیدا چاره‌سه‌ر بكرێن، ئێمه‌ پێداگرین له‌سه‌ر پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی سه‌رجه‌م ئه‌و وڵات و هه‌رێمانه دەكەینەوە‌‌، كە له رابرودوودا هه‌ڕه‌شه ‌له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی هه‌ر یه‌ك له عێراق و لیبیا و سووریادا هه‌بوو، ‌هه‌ندێ كرده‌وه‌یان له ‌دژ ئه‌نجامدراوه‌، بۆیه ‌ئێمه ‌هه‌ڵوێستمان وایه، ‌‌كورد له ‌عێراق و سووریاشدا لێك تێگه‌یشتنیان له‌مه‌ڕ پاراستنی یه‌كپارچه‌یی ئه‌و وڵاتانه‌دا ‌هه‌بێت".